به‌ڕێوه‌چوونی دادگای ڕژیم له‌ سه‌رتۆمه‌ته‌كانی موحسن په‌ریش

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، كۆبوونه‌وه‌ی پێڕاگه‌یشتن له‌ سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵموحسن په‌ریشبه‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، له‌ لقی دووهه‌می دادگا ئینقلابی كه‌ره‌جدا به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش  كۆتایی هاتنی ڕه‌وه‌ندی لێپرسینه‌وه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازارێكی زۆر له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری كه‌ره‌ج كراوه‌. شایانی باسه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی تاكوو ئێستا، له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و په‌ویوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net