3
به‌پێی ڕاپۆرتی ئێسكای نیووز، بڕیاره دانووستانه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی و سێ وڵاتی ئورووپایی، ڕۆژی پێنجی گلاوێژی ١٤٠٤ له شاری ژنێڤی سوئیس به‌ڕێوه بچێت.
ماڵپه‌ڕی ته‌سنیم پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه كۆماری ئیسلامی و سێ وڵاتی ئاڵمان، فه‌ڕانسه و به‌ریتانیا له سه‌ر ده‌ستپێكی دانووستانه ئه‌تۆمییه‌كان ڕێككه‌وتوون. حه‌فته‌ی داهاتوو بڕیاره یه‌كه‌م خولی ئه‌و دانووستانانه له شاری ژنێڤی سوئیس به‌ڕێوه بچێت و مه‌به‌ستی ڕژیم له به‌شداری له‌و دانووستانانه ڕێگری له كاراكردنه‌وه‌ی میكانیزمی ماشه‌یه.