ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی سیمان و به‌ندئاوی كاروونی چوار له شارستانی لۆردێگان له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی سیمانی لۆردێگان ماوه‌ی دوو ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به جیاوازی له په‌رداختی داخوازی، كه‌می حه‌قده‌ست و نه‌دانی مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه و داوا ده‌كه‌ن خواسته‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارانی شاغڵ له به‌ندئاوی كاروونی چوار له ئاست نه‌دانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕازین و ده‌ڵێن: كرێكارانی به‌شی فه‌نی پێنج مانگ و كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه ماوه‌ی دوو مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌ر نهرگرتووه. هه‌روه‌ها جێژنانه و پاداشه‌ی كۆتایی ساڵ كه به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت به‌ڵێنیان دابوو هێشتا په‌رداخت نه‌كراوه و كرێكاران له دۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.