به‌ڕێوه‌چوونی دوو چالاكی ژینگه‌پارێزی و فه‌رهه‌نگی له‌ كه‌ڵاته‌رزان و ساحێب

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی خه‌رمانان، دوو چالاكی ژینگه‌پارێزی و فه‌رهه‌نگی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان و ئاسۆی ژیاری ساحیب، بۆ پاكی و خاوێنی ناوچه‌كه‌ و ناساندنی كتێب به‌ منداڵان به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، كۆمیته‌ی گونده‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان له‌ ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی كاك شه‌ریف باجوور و هاوڕێكانی، ده‌ستیان داوه‌ته‌ خاوێنكردنه‌وه‌ی ژینگه‌ و ناوچه‌كه‌یان له‌ زبل و پاشماوه‌ پاك كردووه‌ته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی ئاسۆی ژیاری شارۆچكه‌ی ساحێب، چواره‌مین به‌رنامه‌ی خوێندنی كتێب و ڕاهێنانی منداڵانی به‌ ناوی “له‌ ژێر وریشه‌ی مانگی كانی گۆمه‌” به‌ڕێوه‌ بردووه‌ و له‌لایه‌ن منداڵان و بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه‌ پێشوازی لێ كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net