به‌ڕێوه‌چوونی ساڵڕۆژی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ژینا له‌ شاری یوتبوری سۆئد

ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی خه‌رمانان، ئاكسیۆنێك به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌ستپێكردنی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، به‌ بانگه‌وازی حیزب و لایه‌نه‌كانی كوردستان، به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاکسیونەکە بە خوله‌كێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانبەختکردووانی شۆرشی ژینا دەستیپێکرد، دواتر پەیامی هاوبەشی حزبە رۆژهەلاتیەکان بە سێ زمانی کوردی،سوئدی و فارسی پێشکه‌ش کرا، هەروەها شادی حەیدەری ئەندامی حیزبی سۆسیال دیمۆكراتی سوئد بە نوێنەرایتی کومیتەی ژنانی سۆسیال دیمۆكراتی وڵاتی سوئد وتارێکی بە زمانی سوئدی پێشه‌کش کرد و پاشان هاوڕێ کاوە ئەحمەدی بەشی کوردیەکەی پێشکەش کرد . پاشان شاعری بەڕێز کاک ئەحمەد بازگه‌ر چەند شێعرێکی پێشکه‌شی به‌شداربووانی ئاكسیۆنه‌كهکرد وله‌ كۆتاییدا ئاكسیۆنه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی سروودێك له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ئه‌سعه‌د مه‌ریوانی، كۆتایی پێ هات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net