به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ٢ و ٣ی ڕه‌شه‌مه، سمیناری هاوفكری ساڵانه‌ی كانوونی سنفی كرێكاران و وه‌ستاكارانی ساختمانی كوردستان به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له نوێنه‌رانی ئه‌نجوومه‌نه سنفییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه له شاری بانه به‌ڕێوه چوو.
سمیناره‌كه به ڕاگرتنی یه‌ك خولهك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی هه‌موو كرێكارانی گیانبه‌ختكردوو به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ده‌ستی پێكردووه و دواتر به‌شداربووان له‌سه‌ر باروودۆخی سه‌ختی كرێكاران، كه‌می حه‌قده‌ست، نه‌بوونی بیمه و ئه‌منیه‌تی شوێنی كار، هه‌روه‌ها بڕینی بیمه‌ی كرێكارانی ساختمانی و دیاریكردنی لانیكهمی حه‌قده‌ست بۆ ساڵی ١٤٠٤ بۆ ئاماده‌بووان قسه و باسیان كردووه. به‌پێی ڕاپۆرتی دبیركولی خانه‌ی كارگه‌ر، ساڵانه زیاتر له هه‌زار و ٤٠٠ كرێكاری ساختمانی به‌هۆی ڕووداوه‌كانی كار و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن. هه‌روه‌ها زیاتر له ٥٠٠ هه‌زار كرێكاری ساختمانی چاوه‌ڕێی بیمه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعین. زیاتر له ٥٠ له سه‌دی ڕووداوه‌كانی كار له به‌شی ساختمانی ڕوو ئه‌دات و زۆربه‌ی كرێكاران ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕۆژ بیمه‌یان نییه، ئه‌وه به واتای ئه‌وه‌یه كه ساڵانه ١٢ بۆ ١٣ كرێكار به‌هۆی ڕووداوه‌كانی كار ده‌بنه قوربانی و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن.