به‌ڕێوه‌چوونی فستیواڵی جێژن و خۆشی بۆ منداڵانی كچ له‌ سه‌قز

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سه‌قز فستیواڵێكیان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كچ، بۆ كچانی ئه‌و شاره‌ ساز كرد و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ پێشوازی گه‌رمی لێ كرا.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، منداڵانی كچ به‌ جل و به‌رگی كوردی و ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌وه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان به‌شداری فستیواڵ بوون. منداڵانی چاوگه‌ش به‌ سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێ دڵخۆشی خۆیان نیشان داوه‌ و چالاكانی مه‌ده‌نیش مه‌به‌ستی خۆیان له‌و چالاكییه‌ سازكردنی جه‌وێكی ئه‌من، پڕ له‌ شایی و داهێنه‌ر بۆ منداڵان ڕاگه‌یاندووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net