12
له ڕۆژانی ڕابردوودا، خه‌ڵكی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه به كۆبوونه‌وه له گوندی سلێن، فستیواڵێكیان بۆ ڕێزگرتن له گرینگی سرووشت و جوانیه‌كانی به جل و به‌رگی كوردییه‌وه به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌زاران شارومه‌ندی كوردستانی هه‌ر ساڵه له گوندی سلێن فستیواڵی هه‌نار به‌ڕێوه ئه‌به‌ن و ژنان ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌و فستیواڵه ئه‌گێڕن و به له‌به‌ركردنی جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و تۆڕدانی حیجابی زۆره‌ملێ، ڕه‌شبه‌ڵه‌ك ئه‌گرن و هه‌ڵ ئه‌په‌ڕن. هاتنی گه‌شتیارێكی زۆر له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانه‌وه بۆ ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ، كولتووری جوان و پڕ له ئازادی گه‌لی كورد نیشان ئه‌دات و ساڵ به ساڵ ڕێژه‌ی به‌شداربووانی ئه‌و فستیواڵه زیاتر ئه‌بێت.