ڕۆژی ١٨ی ژانویه‌ی ٢٠٢٥، حیزب و لایه‌ن سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به بانگه‌وازی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد(ك.ن.ك) له شاری بڕۆكسل، پایته‌ختی بلژیك كۆبوونه‌وه و نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵه(ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران“یش تێدا به‌شدار بوون تاكوو دوایین پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و تاو توێ بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌دا سه‌ره‌تا باروودۆخی ناوچه‌كه به ته‌واوی هه‌ڵسه‌نگێندرا. سه‌رنج خرایه سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی و بڕیار درا سه‌باره‌ت به ئێعدامی به‌ندكراوان له ئێران هه‌ڵوێستێكی سه‌راسه‌ری بگیرێت و داوا له هه‌موو حیزب و لایه‌ن سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكرێت پێكه‌وه بانگه‌وازی هاوبه‌ش بۆ مانگرتنی سه‌رانسه‌ری بده‌ن. بۆ په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی دیكه دوو كۆمیته پێك هێندرا و پاشان كۆمیته‌ی ڕێكخرانی شۆرا دیاری كرا. وه‌كوو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ڕوون بڕیار درا هه‌ر حیزب و لایه‌نی سیاسی نوێنه‌ری خۆی له‌و كۆمیته دا هه‌بێت و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تیه سه‌ربه‌خۆكانیش تێدا به‌شدار بن. هه‌روه‌ها بڕیار له‌سه‌ر به‌شداری زۆرتری ژنان له‌و كۆمیته‌یه درا و له كۆتایش دا به‌ڵێن دار له داهاتوویه‌كی نزیك دا شۆرای نه‌ته‌وه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ئورووپا به‌ڕێوه بچێت.