به‌ڕێوه‌چوونی مراسمی نه‌ورۆز له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢ی خاكه‌لێوه‌، مه‌راسمی شكۆداری نه‌ورۆز له‌لایه‌ن كوردانی دانیشتووی وڵاتانی ژاپۆن، هوله‌ند، ئاڵمان و سووریه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کوردستانیان لە ناوچە جیاوازەکانی ژاپۆنەوە بەشداری ئاهەنگی نەورۆز بوون و ڕوویانکردۆتە پارکی ئاکیگاسی شاری سایتاما. بێجگە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی دەوڵەت و پەرلەمانتارانی ژاپۆن، کوردان و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته و نزیکەی هەزار و ٥٠٠ کەس بەشداری ئاهەنگەکە بوون. له‌ ئامستردامی هوله‌ند كوردان و چالاكانی سیاسی دانیشتووی ئه‌و شاره‌ مه‌راسمی نه‌ورۆزیان به‌ ڕاخستنی سفره‌ی حه‌وت سین و به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا به‌ڕێوه‌ برد و دژبه‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌. له‌ شاره‌كانی ئارنهایم و دۆیسبوورگی ئاڵمان كوردستانیان به‌ داگیرساندنی ئاگر و ده‌ربرینی شایی و خۆشی هاتنی نه‌ورۆز و به‌هاری سه‌ركه‌وتنیان له‌ هه‌موو كوردان پیرۆزبایی كرد. له‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریه‌ كوردان مه‌راسمێكی شكۆداریان به‌ بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌ برد و له‌گه‌ڵ بڵاوكردنی مۆسیقا، به‌ جل و به‌رگی كوردییه‌وه‌ هه‌ڵپه‌ڕین.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net