به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمی حه‌مید مورادی له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی هەینی ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی حەمید مورادی، چالاکی ژینگەپارێز و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژینگەپارێزیشنەی نۆژینی کوردستانبە ئامادەبوونی بەرینی خەڵک لە گۆڕستانیبەهەشتی محەممەدیسنە بەڕیوەچوو.

به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕەسمە پاش خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه، دروشمه‌كانیشەهید نامرێوکاک حەمید قارەمانە، شەهیدی کوردستانەیان به‌رز كرده‌وه‌ و بۆ جارێكی دیكه‌ په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌ نوێ كرده‌وه‌. حەمید مورادی، لە چالاکانی ژینگەیی شاری سنه‌ و پارێزەرانی خۆشناوی دادگوستەری بوو كه‌ له‌ ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ چیای ئاویه‌ر هاوڕێ له‌گه‌ڵ پێنج چالاكی دیكه‌ به‌سه‌ختی بریندار ببوو. به‌یانی هه‌ینی ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ مه‌ده‌نییه‌ بەهۆی سەختی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەیکەوسەری سنە گیانی لەدەستدا و ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره‌ به‌ خاك سپێردرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net