به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده‌ كرانی ته‌رمی “ئه‌حمه‌د بالدی” له‌ شاری ئه‌هواز

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ته‌رمیئه‌حمه‌د بالدیخو‌ێندكاری خه‌ڵكی شاری ئه‌هواز كه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری له‌ ڕووخاندنی شوێنی كاری باوكی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ئاگری به‌ردا جه‌سته‌ی خۆی، ئه‌سپه‌رده‌ كرا.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ به‌شداری به‌رینی چالاكانی مه‌ده‌نی و ئازادیخوازانی شاری ئه‌هواز، ئه‌سپه‌رده‌ كراوه‌. به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كه‌ جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ تا كاتی سزادانی تاوانبارانی ئه‌م كاره‌ساته‌، به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ ناڕه‌زایه‌تی. شایانی باسه‌ به‌رپرسی شاره‌داری ئه‌هواز، به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاو و تووڕه‌یی خه‌ڵك، ناچار به‌ ده‌ست كێشانه‌وه‌ له‌ پله‌ و مه‌قامه‌كه‌ی كراوه‌ و له‌ شاری ئه‌هواز كۆچی كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net