ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، مه‌راسمی حه‌وته‌می سێ گیانبه‌ختكردووی ڕێبازی سه‌وزی ژینگه له شاری سنه به ناوه‌كانی چیاكۆ یووسفی نژاد، خه‌بات ئه‌مینی و حه‌مید مورادی به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو چیاكۆ یووسفی نژاد هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌دۆستان، چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوا كۆبوونه‌ته‌وه و وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كردووه‌ته‌وه. به‌شداربووان به‌دوای ئه‌و مه‌راسمه‌دا سه‌ردانی مه‌زاری حه‌مید مورادی و خه‌بات ئه‌مینیان كردووه له كۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی و ڕێزیان له فیداركارییه‌كانیان گرتووه.