به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه، به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیست مه‌راسیمێكیان به‌ڕێوه برد.
مه‌راسیمه‌كه سه‌ره‌تا به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و یه‌ك خولهك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا ده‌ستی پێكرد. بێده‌نگیه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی كۆپڵه شێعرێك له‌لایه‌ن یه‌كێك له به‌شداربووانه‌وه شكا و به‌دوایدا، یه‌كێك له هاوڕێیان سه‌باره‌ت به به‌هێزكردنی حیزب و ڕۆڵی گرینگی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردوو، كاك غوڵام كه‌شاوه‌رز و فوئاد موسته‌فا سوڵتانی له دامه‌زراندنی حیزب قسه و باسی كرد. ئه‌و مه‌راسیمه به بڵاوكردنی شیرینی و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “بژی حیزی كۆمۆنیستی ئێران”، “بژی كۆمه‌ڵه”، “بژی سۆسیالیزم” و “ژن،ژیان،ئازادی” كۆتایی پێهات.