ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه، مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “مێهران ئه‌كره‌می” به‌ندكراوی گیانبه‌ختكردوو له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز، به به‌شدرای بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی تیكاب به‌ڕێوه چوو.
مێهران ئەکرەمی تەمەن ٣٢ ساڵ، ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له شاری سه‌قز، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات گوازرایه‌وه. به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه له ١٦ مانگی ڕابردوودا ئاكامێكی نه‌بوو تاكوو ڕۆژی ٢٥ی ڕشه‌مه، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز په‌یوه‌ندی به بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه گرت و ڕایگه‌یاند كه ناوبراو گیانی له‌ده‌ست داوه و ته‌رمه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی خۆمینی دایه. به‌پێی زانیارییه‌كان، حه‌فته‌ی ڕابردوو، “مێهران ئه‌كره‌می” له زیندانی سه‌قزه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز ڕاگوێزرا، ناوبراو له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا هه‌ر دوو گورچیله‌ی له‌ده‌ستدا و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، پاش دوو ڕۆژ دیالیزكردن گه‌ڕێندرایه‌وه زیندان، به‌ڵام مه‌ئموورانی ئیتلاعاتی سه‌قز ئه‌و لاوه‌یان بۆ جارێكی ئه‌شكه‌نجه كرد و ناوبراو له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا گیانی به‌خت كرد.