18
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمی “ئه‌یووب محه‌ممه‌دی” كۆڵبه‌ری گیانبه‌ختكردوو به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له گوڕستانی حه‌سه‌ن گایه‌ری جوانڕۆ به‌ڕێوه چوو.
به‌یانی دووشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌سووود كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كرا. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئه‌یووب محه‌ممه‌دی” گیانی له‌ده‌ست دا و شه‌ش كۆڵبه‌ری دیكه به ناوه‌كانی “مه‌سیح مورادی”، “ئه‌یووب مورادی”، “مێهدی بێشاره‌تی”، “مێهران عه‌بدی”، “په‌یمان وه‌یسی” و “سه‌میع زارعی” به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.