2
ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی هێمن دانش، كۆڵبه‌ری گیانبه‌ختكردوو به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نجیران، به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو.
شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ، هێمن دانش به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت له سنووری هه‌نجیران گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی ئه‌و كۆڵبه‌ر خێزانداره به به‌شداری بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ڕێوه‌چوو. ئاماده‌بووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه نه‌فڕه‌ت و توڕه‌یی خۆیان له كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی و خوازیاری كۆتایی هێنان به كوشتاری كۆڵبه‌ران بوون.