ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌مه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان له شاره‌كانی بۆكان و جوانڕۆ و گوندی ویسیهری مه‌ریوان مه‌شغه‌ڵی نه‌ورۆزی ئازادیان هه‌ڵگیرساند و به‌ده‌وریدا شایی و خۆشیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی جوانڕۆ له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره كۆبوونه‌ته‌وه و به هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز و لهبهردكردنی جلی كوردی، هه‌ڵپه‌ڕكێ و خۆشییان ده‌ربڕیوه و هاتنی سه‌ری ساڵیان له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان پیرۆزبایی كردووه. له شاری بۆكان چالاكانی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر چیای ته‌ره‌غه كۆبوونه‌وه و مه‌راسمێكیان به بۆنه‌ی هاتنی به‌هاری سه‌ركه‌وتن و نه‌ورۆزی مێژوویی كوردان به‌ڕێوه برد. له ئاوایی ویسیهری سه‌ر به شاری مه‌ریوان، خه‌ڵكی ئازادیخواز به ده‌ور ئاگری نه‌ورۆزدا هه‌ڵپه‌ڕین و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان خواست.