به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌ سه‌قز و مهاباد

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌، خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ گوندی جاقڵی سه‌قز و چۆمی مه‌جیدخانی مهاباد مه‌راسمێكی شكۆداریان به‌ بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆزی كورده‌واری به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی سه‌قز هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “ژینا ئه‌مینی” له‌ گوندی جاقڵ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و ئاوری نه‌ورۆز له‌لایه‌ن كاك “ئه‌مجه‌د ئه‌مینی”یه‌وه‌ هه‌ڵكراوه.‌ به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كه‌ ویڕای ڕێزگرتن له‌ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، سروودی شۆڕشگێڕانه‌یان خوێندووه‌. له‌ چۆمی مه‌جیدخانی مهابادیش خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئه‌و شاره‌ به‌ هه‌ڵكردنی ئاگری سه‌ركه‌وتن و هه‌ڵپه‌ڕكێ، هاتنی نه‌ورۆز و به‌هاری كورده‌واریان له‌ هه‌موو كوردستانیان پیرۆزبایی كردووه‌. به‌پێی هه‌واڵێك له‌ شاری بۆكانه‌وه‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌ ناوچه‌ی به‌رده‌ زه‌رد و چیای ته‌رغه‌ به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net