به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢ی مانگی خاكه‌لێوه، مه‌راسمی نه‌ورۆزی كورده‌واری به‌ به‌شدرای به‌رینی خه‌ڵك له‌ شاره‌كانی گێڵانی غه‌رب، خۆی، پیرانشار و مه‌ریوان به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌ شاری گێڵانغه‌رب هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌و شاره‌ كردووه‌ و كه‌سێكیان به‌ ناوی “لوتفۆڵڵا په‌رویز” ڕفاندنی. پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌، نزیكه‌ی ٣٠ هه‌زار كه‌س به‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌ شه‌قامه‌كانیان داخست و له‌ شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆز كۆبوونه‌وه‌ و ژنان و پیاوان به‌ جل و به‌رگی كوردییه‌وه‌ مه‌شغه‌ڵی سه‌ركه‌وتنیان داگیرساند. له‌ گوندی “نێ”ی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان، وێڕای جێگیركردنی هێزی سه‌ركوت، هه‌زاران كه‌س له‌ مه‌راسمی نه‌ورۆز دا به‌شداریان كرد و پاش هه‌ڵكردنی ئاگر، به‌ جل و به‌رگی كوردی و وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” به‌ ده‌ور ئاگره‌كه‌ سه‌مایان كرد. له‌ ناوچه‌ی كۆتوولی خۆی ژنان و پیاوان به‌ جل و به‌رگی كوردی و جۆش و خرۆشه‌وه‌ به‌شداریان له‌ مه‌راسمی نه‌ورۆز كرد و له‌گه‌ڵ مۆسیقای ڕه‌سه‌نی كورده‌واری هه‌ڵپه‌ڕین. له‌ گونده‌كانی به‌ندڕێ و لاجانی پیرانشار هه‌زاران كه‌س مه‌راسمی سه‌مای جامانه‌یان به‌ڕێوه‌ برد و به‌ ده‌ور ئاگری نه‌ورۆزدا شایی و خۆشیان ده‌ربڕی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net