له درێژه‌ی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له شار و گونده‌كانی كوردستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خاكه‌لێوه، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له شاره‌كانی ئیلام و بۆكان ڕێوڕه‌سمی شكۆداری نه‌ورۆزیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، نزیكه‌ی ٦٥ هه‌زار كه‌س له گوندی كارزانی سه‌ر به شارستانی ئیلام وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژیم مه‌راسمێكی شكۆداریان به‌ڕێوه بردووه و ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب پێكه‌وه ئاگری ڕزگاریان داگیرساندووه. له شارستانی به‌دره ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگه‌یان نه‌داوه خه‌ڵكی ناوچه‌كه مه‌راسمی نه‌ورۆز بگرن و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نیان بانگهێشت و به‌ڵێننامه‌یان لێ وه‌رگرتووه. له گونده‌كانی كارێزه، خۆڵاماڵی و ئاشبۆڵاغی بۆكان، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ مه‌شغه‌ڵی ڕزگاریان هه‌ڵ كردووه و به ده‌وریدا له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”، شایی و خۆشیان ده‌ربڕیوه.