12
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، هاووڵاتیانی كورد له شاره‌كانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی ئاگر و مه‌شخه‌ڵی سه‌ركه‌وتن، هاتنه پێشه‌وه‌ی نه‌ورۆزی ئازادیخوازیان پیرۆز كرد.
گه‌نجان و كچانی کورد له شاره‌كانی “وان، مێردین، قه‌راغی به‌ندئاوی تشرین، سێرت و قارس، به هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز و سه‌ما و شایی، نه‌رورۆزی مافخوازی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی كوردستانیان پیرۆز كرد و خوازیاری كۆتایی هاتنی سیاسه‌تی له ناوبردنی كولتوور و زمانی كوردی له كوردستان بوون. به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كان به وتنه‌وه‌ی درووشمی “ڕێبهرایهتیێكی ئازاد و كۆمه‌ڵگایه‌كی دیمۆكراتیك“، خوازیاری به‌رده‌وامی تێكۆشان تاكوو وه‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌نووسی خۆیان بوون.