به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ كامیاران

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری كامیاران، مه‌راسمێكیان به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ برد.

ئه‌و مه‌راسمه‌ سه‌ره‌تا به‌ سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، هه‌روه‌ها ڕێزگرتن له‌ یادی دوو گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا به‌ ناوه‌كانی “فوئاد محه‌ممه‌دی” و “بورهان كه‌ره‌می” ده‌ستی پێكرد. دواتر ئاماده‌بووان له‌سه‌ر مێژوو و پێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌، باروودۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌، ئێران و كوردستان قسه‌ و باسیان كرد. شایانی باسه‌ كه‌ به‌شداربووان‌ شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كه‌یان به‌ پلاكارد به‌ مه‌زموونی “بژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌، به‌ یادی فوئاد محه‌ممه‌دی و بورهان كه‌ره‌می” ڕازانده‌وه‌ و مه‌راسمه‌كه‌ له‌ نێو شایی و خۆشی ئاماده‌بوواندا كۆتایی پێهات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net