ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، ڕۆژی ٨ی مارس “ڕۆژی جیهانی ژنان” به مه‌راسمێك له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه، له شاری بانه به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، مه‌راسمه‌كه به بڵاوبوونه‌وه‌ی سروودی ئێنتێرناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار ده‌ستی پێكرد، پاش خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردوو راگیرا، له لایه‌ن هاوڕێیانی به‌شداربووی مه‌راسمه‌كه‌وه باس له مێژووی خه‌باتی پڕ له شاناسی ژنان له كوردستان و جیهان کرا، پاشان قسە و باسێک لەسەر دوایین په‌یامه‌كه‌ی “عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان“ و هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به‌و په‌یامه لە لایەن بەشدار بوانەوە کرا. مه‌راسمه‌كه له جه‌وێكی ڕه‌فێقانه و به وره‌یه‌كی به‌رزی شۆڕشگێڕانەوە كۆتایی پێهات.