17
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی شاری مه‌ریوان، به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه برد.
به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسیمه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی ژنان و پیاوانی كۆمه‌ڵگا بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری كرده‌وه و خوازیاری كۆتایی هێنان به توندووتیژی دژ به ژنان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی و كۆتایی هێنان به ژنكوژی بوون.