ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه، مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی هونه‌رمه‌ندی شۆڕشگێڕ، كاك “عه‌لی زندی” به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی شاری سنه به‌ڕێوه چوو.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه، هاوڕێ خۆشه‌ویست كاك “عه‌لی زه‌ندی”، هونه‌رمه‌ندی شۆڕشگێڕ و پێشمه‌رگه‌ی دێرێنی كۆمه‌ڵه، به هۆی نه‌خۆشی له وڵاتی كانادا ماڵئاوایی له ژیان كرد. کاک “عه‌لی زه‌ندی” ماوەیەک چەکی پێشمەرگایەتی کۆمەڵەی لە شان کرد. پاش وازهێنان له پێشمه‌رگایه‌تی وەک ھونەرمەندێکی دڵسۆز دژبە کۆماری ئیسلامی درێژەی بە چالاکی ھونەری دا و لە زۆر بۆنە و ڕێوڕەسمەکانی کۆمەڵە دا بەشداری کرد و بە دەنگە بەسۆز و بهتینەکەی ئومێدی دواڕۆژێکی گەشی بە بەشدارانی ئەو مه‌راسمانه دەدا. کاک عەلی خزمه‌تێكی زۆری به هونه‌ری شۆڕشگێری لە کوردستان كرد و خۆشه‌ویستی جەماوەرێکی بەرین، بە تایبەت لە شاری سنە و مەڵبەندی جنوبی کوردستان بوو.