به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی موزه‌فه‌ر ساڵح نیا له‌ شاری سنه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی جۆزه‌ردان، مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی “موزه‌فه‌ر ساڵح نیا” له‌ چالاكانی كرێكاری خۆشناوی شاری سنه‌ به‌ به‌شداری چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

“موزه‌فه‌ر ساڵح نیا” به‌یانی شه‌ممه‌ له‌ كاتی پیاسه‌ كردن له‌ نزیك مه‌یدان باری سنه،‌ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا. كۆچی دوایی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و خه‌ڵكی شاری سنه‌ و چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی كوردستان به‌ خوێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ ته‌رمه‌كه‌یان له‌ گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی ناشت. له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كه‌ چه‌ند كۆپڵه‌ شێعری شۆڕشگێڕانه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ خوێندرا و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كوردستان به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگا و ڕێبازی كاك موزه‌فه‌ر بن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net