24
ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، له گوندی چه‌شمیه‌ری سه‌وڵاوای مه‌ریوان، مه‌راسمی پێشوه‌خته‌ی نه‌ورۆز به به‌شداری به‌رینی هاووڵاتیان له شاره جیاوازه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌راسمه‌كه‌دا به‌شداربوان به هه‌ڵكردنی مه‌شخه‌ڵی ئازادی و له به‌ركردنی جلی ڕه‌نگاوڕه‌نگی كوردی، به سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێ هاتنی به‌هاری سه‌ركه‌وتنیان پیرۆز كرد. له ڕۆژانی ڕابردوودا به به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان، خه‌ڵكی كورد هێمایه‌كیان له یه‌كگرتوویی و یه‌كده‌نگیان نیشان داووه.