به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “محه‌ممه‌د كه‌ریمی ئه‌فشار” له‌ شاری سنه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی ڕێبه‌ندان، مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “محه‌ممه‌د كه‌ریمی ئه‌فشار” له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ، له‌ گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی سنه‌ به‌ به‌شداری بنه‌ماڵه‌ و كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

“محه‌ممه‌د كه‌ریمی ئه‌فشار” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی گوندی ئه‌وێهه‌نگی سه‌ر به‌ شاری سنه‌ و له‌ تێكۆشه‌رانی شۆڕشی ژینا كه‌ له‌ مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ له‌ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، بریندار كرابوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی به‌فرانبار به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. ناوبراو به‌رده‌وام پشتیوانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا بوو، ته‌رمی ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ سۆسیالیسته له‌ قه‌تعه‌ی ١٢ی شه‌هیدان له‌ ته‌نیشت هاوسه‌نگه‌رانی به‌خاك سپێردرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net