به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی گوڵانی ١٤٠٣، مه‌راسمی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار له دوو ناوچه‌ی جیاوازی سه‌قز و به‌رزاییه‌كانی كێوی ئاویه‌ری سنه به به‌شداری لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ئاڵای سووریا‌ن شه‌كاندووه و تراكتیان بڵاو كردۆته‌وه. به‌شداربووان مه‌راسمه‌كه‌یان به خوێندنی سروودی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ و ڕاگرتنی یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم ده‌ست پێكردووه. به‌دوای دا له‌سه‌ر مێژووی ڕۆژی جیهانی كرێكار و باروودۆخی كرێكاران له كوردستان و ئێران قسه و باسیان كردووه و دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردۆته‌وه. ئاماده‌بووانی ئه‌و مه‌راسمه هه‌روه‌ها خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی ژنان بوون.