ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، به‌بۆنه‌ی ٤٥مین ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه، مه‌راسمێك له شاری ئۆسلۆی نۆ‌رویژ به به‌شداری ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان، نوێنه‌رانی حیزبه سیاسیه‌كانی ئێران، كوردستان و نۆ‌رویژ به‌ڕێوه چوو.
مه‌راسمه‌كه سه‌ره‌تا به خوێندی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار له‌لایه‌ن “نیزام مه‌لازاده” ده‌ستی پێكرد. پاشان یه‌ك خولهك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری و گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا ڕاگیرا. بێده‌نگیه‌كه به خوێندنی سروودێكی دیكه له‌لایه‌ن نیزامه‌وه شكا. دوایی “شه‌بنه‌م ناسری” ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له نۆروێژ په‌یامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی به بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان خوێنده‌وه. له درێژه‌دا “فوئاد گوڵ نه‌سه‌ب” سروودێكی شۆڕشگێڕانه‌ی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد. له ئیدامه‌ی مه‌راسمه‌كه‌دا نوێنه‌رانی پارته‌كانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان، حیزبی حه‌یاتی ئازادی كوردستان(پژاك) و نوێنه‌ری حیزبی سووری نۆ‌رویژ په‌یامی خۆیان خوێنده‌وه. هه‌روه‌ها لێژنه‌یه‌ك له حیزبی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی عێراق له‌و مه‌راسمه‌دا به‌شدار بوون. به‌شی دووهه‌می مه‌راسمه‌كه‌ش به به‌ڕێوه‌چوونی چالاكی هونه‌ری له‌لایه‌ن “نیزام مه‌لازاده”، “فوئاد گول نه‌سه‌ب”، “مه‌ریوان” و “پێشڕه‌و” درێژه‌درا و مه‌راسمه‌كه له نێو شایی و خۆشی ئاماده‌بوواندا كۆتایی پێهات.