9
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگران و دۆستانی كۆمه‌ڵه له ئاوایی گێڵانه‌ی سه‌ر به شاری سنه به بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه، چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆ و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی كێڵانه ده‌یان تراكت و نووسراوه‌ی تایبه‌ت به ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌یان له نێو ئه‌و گونده دا بڵاو كردووه‌ته‌وه. گه‌نجانی شۆڕشگێڕ وێڕای ڕێزگرتن له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، به‌ڵێنیان داوه ڕێگا و ڕێبازی پیرۆزی گیانبه‌ختكردووان درێژه پێ بده‌ن.