8
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، له گۆڕستانی “به‌هشت محه‌ممه‌دی” شاری سنه مه‌راسمێك به مه‌به‌ستی ڕێز گرتن له یادی چوار هاووڵاتی گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی “په‌یمان منبه‌ری، داریوش عه‌لیزاده، محه‌ممه‌د ئه‌مینی و یه‌جیا ڕه‌حیمی” چوار ئازادیخوازی گیانبه‌ختكردووی خه‌ڵكی شاری سنه، هاوكات له گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری سنه، به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی ئه‌و چوار گیانبه‌ختكردووه مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه برد و په‌یمانیان له گه‌ڵ هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی نوێ كرده‌وه.