به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕێز گرتن له‌ یادی هێمن ئه‌مان له‌ شاری بۆكان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، بنه‌ماڵه‌یهێمن ئه‌مانله‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، له‌ شاری بۆكان، له‌ مه‌راسمێكدا یاد و ناوی ڕۆڵه‌ قاره‌مانه‌كه‌یان به‌رز ڕاگرت.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ دۆستان، چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری بۆكان، به‌ دانانی وێنه‌ی چه‌ند گیانبه‌ختكردوویه‌كی دیكه‌ی شۆڕشی ژینا و گوڵی سوور له‌ سه‌ر گڵكۆی ئه‌و ئازیزه‌، ڕێزیان له‌ یادی ئه‌و شۆڕشگێڕه‌ گرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه‌. شایانی باسه‌هێمن ئه‌مانڕێكه‌وتی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ هه‌تاوی، له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینادا، به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی بریندار و ڕۆژێك پاش له‌ برینداربوونی، به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ كاروانی نه‌مرانی ڕێگای ئازادی بوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net