به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری بانه، له مه‌راسیمێك دا پێشوازییان له ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران كرد.
مه‌راسیمه‌كه به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و یه‌ك ده‌قێقه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستی پێكرد و دواتر یه‌كێك له به‌شداربووان سه‌باره‌ت به مێژۆی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران قسه و باسی كرد. به‌دوایدا ئاماده‌بووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه سه‌باره‌ت به باروودۆخی جیهان، ئێران و ناوچه‌كه وتوووێژیان كرد و جه‌ختیان خسته سه‌ر دۆخی خراپی چینی كرێكار له ئێران و خوازیاری یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی كرێكارانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان بوون. شایانی باسه كه مه‌راسیمه‌كه به بڵاوكردنی چای و شیرینی و ده‌ربڕینی شایی له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه كۆتایی پێ هاتووه.