ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، مه‌راسیمی نه‌ورۆز له گوندی زه‌رده‌ی سه‌ر به شارستانی داڵاهوو، شارستانی گێڵانغه‌رب، گه‌ردیگلانی سه‌ر به شاری بۆكان، گوندی ئاوێهه‌نگ، گوندی بیامه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی گاواره، شارستانی شیروان له خۆراسانی شومالی و ئاوایی مه‌زره له شارستانی سه‌قز به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له گوندی ئاوێهه‌نگ ڕێگه‌یان له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی نه‌ورۆز گرتووه و سێ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام وێڕای هه‌موو گوشاره‌كانی ڕژیم دانیشتووانی گوندی ئاوێهه‌نگ ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساندووه و به‌ده‌وری دا سه‌مایان كردووه. له گوندی زه‌رده‌ی داڵاهوو، شارستانی گێڵانغه‌رب و گوندی بیامه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی گاواره، هه‌زاران ژن و پیاوی ئازادیخواز به جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی كوردی به‌شداری ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز بوون. له ناوچه‌ی گه‌ردیگلانی بۆكان ژنان و پیاوان به ئاڵای سووره‌وه ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساندووه و ڕه‌شبه‌ڵه‌ك هه‌ڵپه‌ڕیون. له ئاوایی مه‌زره‌ی سه‌قز و شارستانی شیروانی سه‌ر به خۆراسانی شومالی هه‌ڕه‌شه‌كانی حكوومه‌ت كاریگه‌ر نه‌بووه و خه‌ڵكی ئازادیخواز به هه‌ڵكرنی ئاگری نه‌ورۆز په‌یامی سه‌ركه‌وتنیان بڵاو كردووه‌ته‌وه.