30
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی ئیلامی له ناوچه‌كانی قه‌ڵاقێڕان و منجه‌ڵ مه‌راسمێكی شكۆداریان به بۆنه‌ی هاتنی به‌هار و نه‌ورۆزی سه‌ركه‌وتن به‌ڕێوه برد.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئیلام سه‌ره‌تا گۆرانیبێژی مه‌راسیمه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و كه‌لووپه‌له‌كانیان زه‌وت كردووه، به‌ڵام خه‌ڵكی ئازادیخواز به شێوه‌ی خۆڕسك بڵیندگۆ و ئامیری ژه‌نینی مووزیكیان دابین كردووه. به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا هێزه‌كانی ڕژیمی ناچار به ئازادكردنی گۆرانیبژ كردووه و ژنان و پیاوان پاش داگیرسانی ئاگر سه‌ما و خۆشییان ده‌ربڕیوه.