12
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، هه‌زاران شارومه‌ند به جل و به‌رگی كوردی له چه‌ند گوندی شاره‌كانی سه‌قز و بۆكان به داگیرسانی ئاگر پێشوازییان له نه‌ورۆزی سه‌ركه‌وتن كردووه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕێگری له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كانی نه‌ورۆز كاریگه‌ر نه‌بووه و هه‌زاران ژن و پیاو به جلی ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌وه له قه‌ڵاكۆن و مه‌رخۆزی سه‌قز، هه‌روه‌ها حسێن ئاوا و كێوڕه‌شی بۆكان به‌شداری مه‌راسیمی نه‌ورۆز بوون و به‌ده‌ور ئاگر دا سه‌مایان كردووه.