به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، حه‌وت گرووپ كه پێكهاتبوون له ڕێكخراوه‌كانی مافی ژن، دایكانی دادخواز، ژینگه‌پارێزان، چالاكانی سنفی، كرێكاری و وه‌رزشی، به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه برد.
به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسیمه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمه‌كانی “٨ی مارس پیرۆز بێت“، “ژن نامووسی كه‌س نییه” و “پیرۆزبێت ڕۆژی جیهانی ژن“یان به‌رز كرده‌وه. چالاكانی به‌شدار له‌و مه‌راسیمه هه‌روه‌ها وێنه‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دیان به ده‌سته‌وه گرت و به خوێندنی به‌یاننامه جه‌ختیان له سه‌ر خه‌بات دژ به ئێعدام، ژنكوژی و نابه‌رابه‌ری كرد. ژنانی به‌شدار له‌و ڕێوڕه‌سمه هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند: ژنانی كوردستان هه‌میشه ده‌ور و نه‌خشی كاریگه‌ریان له بزووتنه‌وه‌كاندا بووه و پێشه‌نگی خه‌بات بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری بوون. له كۆتایی دا ژنان و پیاوانی یه‌كسانیخواز شیرینیان بڵاو كرده‌وه و له‌گه‌ڵ موزیك شاییان ده‌ربڕی.