به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی ٨ی مارس له‌لایه‌ن دایكانی ئاشتی سه‌قز

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌شه‌مه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ دایكانی ئاشتی شاری سه‌قز له‌ مه‌ارسیمێكدا ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنیان له‌ هه‌موو ژنانی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی كرد.

به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت و وێنه‌ی به‌ندكراوانی ژنی مه‌حكووم به ئێعدام، ڕۆژی ٨ی مارسیان بنه‌ماڵه‌یبه‌ندكراوانی سیاسی و گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی پیرۆزبایی كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، هه‌روه‌ها ئازادی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان و هه‌موو زیندانیانی سیاسی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net