12
ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی، مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادیخوازی دیاربه‌كر له باكووری كوردستان، میتینگێكیان له ژێر ناوی ئاشتی و ئازادی به‌ڕێوه برد.
له‌و میتینگه دا دایكانی ئاشتی، كۆمیته‌ی لاوانی شۆڕشگێڕ، نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی باكووری كوردستان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش به‌شدار بوون و به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی“، جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌ستپێكی پڕۆسه‌ی ئاشتی كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و هێرشكردنه‌وه سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و پێدانی مافی ڕه‌وای كورد له توركیا و سووریه بوون.