5
ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌یی و خه‌ڵكی شاری سنه به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئه‌ندامانی ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان، چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی خۆبه‌خش له‌و هه‌ڵمه‌ته دا به‌شداربوون و له‌لایه‌ن منداڵان و ژنانه‌وه پێشوازی لێ كراوه. چالاكانی شاری سنه به چاندنی هه‌زاران ده‌نكی به‌ڕوو و نه‌مام له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه، گرینگی پاراستنی ژینگه‌ی كوردستانیان بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك دووپات كرده‌وه و داوایان كرد ڕێگه له تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی سرووشتی كوردستان بگرن.