8
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك له كچانی قوتابی كرمان له به‌رده‌م مه‌دره‌سه‌ی تیزهووشان كه شه‌ش كه‌س له قوتابییه‌كانی له ڕووداوی هاتووچۆ بوونه‌ته قوربانی چالاكییان ئه‌نجام داوه.
قوتابی به تۆڕدانی حیجابی ئیجباری، داگیرسانی مۆم و به‌ڕێوه‌بردنی پڕفۆڕمهنسی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه‌ی “تیزهووشان“، ڕێزیان له یادی شه‌ش قوتابی گیانبه‌ختكردوو گرتووه. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئۆتوبووسی هه‌ڵگری قوتابیانی مه‌دره‌سه‌ی “تیزهووشان” له كاتی ڕۆیشتن بۆ مه‌راسیمی حكوومه‌تی “ڕاهیانی نوور” له جاده‌ی سیرجان بۆ كرمان وه‌رگه‌ڕا و به‌وهۆیه‌وه، شه‌ش قوتابی كچ گیانیان له‌ده‌ست دا و ده‌یان قوتابی دیكه بریندار بوون.