به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی شاری سه‌قز به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، مه‌راسیمێكیان له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره به‌ڕێوه برد.
به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسیمه به بڵاوكردنی تراكت، هه‌ڵواسینی به‌نێر، ئاڵا و ئه‌ستێره‌ی سوور، ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنیان له هه‌موو ژنانی كوردستان، ئێران و جیهان پیرۆزبایی كردووه و پاش خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه، خوله‌كێك بێده‌نگیان بۆ ڕێزگرتن له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم ڕاگرتووه. ئاماده‌بووانی ئه‌و مه‌راسیمه به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بوون و ڕایانگه‌یاند: په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا نوێ ئه‌كه‌نه‌وه و تا ئه‌و كاته‌ی به سه‌ركه‌وتن ئه‌گه‌ن درێژه به خه‌بات ئه‌ده‌ن.