به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوه‌ڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی گیانبه‌ختكردوویه‌كی خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵك له‌ ئابدانان

ڕۆژی ڕابردوو، ڕێوه‌ڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كرانی ته‌رمی گیانبه‌ختكردوویه‌كی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، له‌ شاری ئابدانانی ئیلام به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ناوی “عه‌لیڕه‌زا سه‌یدی” و خه‌ڵكی شارستانی ئابدانان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی به‌فرانبار، به‌ هۆی به‌شداری كردنی له‌ خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵك له‌ شاری تاران، به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆ و به‌ بێ ئاگاداری هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ گیانی به‌ختكرد. شایانی باسه‌ مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده‌كرانی ته‌رمی  ئه‌و هاووڵاتییه‌، به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ و هه‌روه‌ها به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net