3

ڕۆژی ڕابردوو، ته‌رمی “بێهزاد عه‌باسی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری قه‌سری شیرین، كه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكردبوو، له مه‌راسمێكدا ئه‌سپه‌رده كرا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، مه‌راسمه‌كه له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه و به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره‌وه به‌ڕێوه‌چوو. به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كه جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه تا كاتی سزادانی تاوانبارانی دژ به خه‌ڵكی سته‌ملێكراو له ئێران و هه‌روه‌ها ڕووخانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی درێژه به ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌ده‌ن.