ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی “ڕه‌زا لوتفی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، له سێهه‌مین ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و هاووڵاتییه‌دا، ڕێوه‌ڕه‌سمێكیان له سه‌ر گڵكۆكه‌ی به‌ڕێوه‌برد.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوكات له گه‌ڵ به‌شداری كۆمه‌ڵێكی دیكه له چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادیخواز، به به‌رپا کردنی ئه‌م مه‌راسمه ڕێزیان له یادی ئازیزی “ڕه‌زا لوتفی” و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی گرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كردنه‌وه. ئه‌و هاووڵاتییه به ته‌نیا سێ ڕۆژ پاش ده‌ستپێكردنی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، به ده‌سڕێژی گولله‌ی هێزه سهركوتگهركانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه پاشان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری دێولانه‌وه گوشارێكی زۆر خراوه‌ته سه‌ریان.