4

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له دانیشتوانی شارستانی “شاهدشههر” سه‌ر به پارێزگای تاران، به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی قوربانیانی كاره‌ساتی خستنەخوارەوەی فڕۆكه‌ی ٧٥٢ی ئۆكراینی، ڕێوه‌ڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی كاره‌ساته‌كه به به‌شداریان له مه‌راسمه‌كه‌دا خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی خێرای ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سه‌ر دۆسیه‌كه بوون و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و وڵاتانه كه پهوهندیدارن به ئه‌م دۆسیه‌وه، پێویسته پاڵپشتی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان بن و به مه‌به‌ستی سزادانی تاوانبارانی ئه‌م كاره‌ساته كه زیاتر له شه‌ش ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ربووه، بهدواداچوونهوهیهكی زۆرتر بكه‌ن.