
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی سته‌ملێكراو له شاره جیاوازه‌كانی ئێران و كوردستان، به مه‌به‌ستی ڕێزگرتنی له یادی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو، چه‌ندی مه‌راسمیان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان له شاره‌كانی ئاودانان، مه‌شهه‌د، نه‌جه‌ف ئابادی ئیسفه‌هان، تاران، بۆكان، زه‌نجان، مه‌روده‌شت و چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی دیكه، به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئازادیخواز مهراسمهكانیان به‌ڕێوه‌برد. هاوكات هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی، به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی كۆبوونه‌وه‌كان، له چه‌ندین شار هێرشیان كرده سه‌ر هاووڵاتییان و به گوێره‌ی هه‌ندێك له ڕاپۆرته‌كان، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه‌كانی ڕژیم چه‌ندین هاووڵاتی بریندار بوون.