به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوه‌ڕه‌سمی چله‌ی گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌ی كوردستان له‌ حه‌سه‌ناوای سنه‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی خه‌رمانان، ڕێوڕه‌سمی چله‌ی گیانبه‌ختكردنی سێ ژینگه‌ پارێزی كوردستان به‌ به‌شدار به‌رینی خه‌ڵك و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووانه‌ له‌ شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ناوای سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، چله‌ی گیانبه‌ختكردنیحه‌مید مورادی، چیاكۆ یوسفی نژاد و خه‌بات ئه‌مینی، به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ ژینگه‌پارێزان، خه‌ڵكی شاری سنه‌ و هه‌روه‌ها چالاكانی مه‌ده‌نی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه‌ جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو كات هه‌وڵی پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان بده‌ن و په‌یمانیان له‌ گه‌ڵ ئه‌و ئازیزانه‌ نوێ كرده‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net